ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/٦ بەڕێز نوخشەناسیح قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد.
لەلایەن بەڕێز پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ وبەڕێز پ.ی.د.ادریس محمد كريم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی ودارایی ڕاگری کۆلێژی زانست زۆر بەگەرمی بەخێرهاتن کران قایمقامی هەڵەبجە وێڕای پێشکەش کردنی چەپکەگوڵی پیرۆزبای خۆی بۆزانکۆ هەمووهاوکاریەکی خۆی بۆ زانکۆ دووپاتکردەوە وەفدی زانکۆش خۆشحاڵی خۆیان بۆسەردانەکەی بەڕێزیان دەر بڕی وپەیوەندی دۆستایەتیان نوێ کردەوە.




