سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکان دەکات

ڕۆژی ۲شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۹ لەمیانەی بەسەر کردنەوەی بەش ویەکە کارگێڕیەکانی زانکۆ پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەیاوەری پ.ی.د.ادریس محمد کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکارو باری کارگێڕی و دارایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکانی لە زانکۆی هەڵەبجە کرد ، لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافی ئەندازیاری ویاسایی و کارگێڕیەوە بەگەرمی بەخێر هاتن کران و خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەرکردنەوەکە دەربڕی ،پاشان باسیان لەو پێداویستی کەموو کوڕیانەکرد کەبونەتە هۆی وەستانی ئیش و کارو پڕۆژەکانیان وەدوای هەوڵی جدیان کرد لەسەرۆکی زانکۆ بۆئەوەی بەزووی هەوڵی چارەسەرکردنی بدات. لای خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆ دڵنیای کردنەوە کە هەموو کارێک دەکات بۆ بەرەو پێش بردنی پڕۆژەکان و زانکۆ بەگشتی.

 

 

 

ڕۆژی ٤شەممەڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۰/۳۰ پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەیاوەری پ.ی.د ئیدریس محمد کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی ودارایی لەمیانەی بەسەر کردنەوەی کۆلێژو بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی و یەکەکاڕگێڕیەکانی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە لە ئیش وکاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆڵیوەو لەکەم وکوڕیو گرفتەکانی فەرمانبەرانی پرسی وهەموولایەکی دڵنیا کرەوە کەهاوکار دەبێت بۆ هەرپێویستیەک بەپێی تواناو ڕێنماییەکان.

 

 

Sharing is caring!