لە زانكۆی هەڵەبجە هەموومان میوانی یەكترین

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی2019 / 10 / 30 پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە یەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی سەردانی كافتریای زانكۆی كردو  پرۆژەی ( هەموومان میوانی یەكترین ) ڕاگەیاندكە ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە نوێترین پرۆژەكانی زانكۆی هەڵەبجە و بۆ خزمەتكردنی خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجەیە.

ئەم پرۆژەیە بریتیە لەوەی كە هەر بەڕیزێك لەناو زانكۆ یان لە دەرەوەی زانكۆ بێت ئەتوانێت بەشداری بكات كە مەبەستی بێت ، واتە بەشداری كردن لە پرۆژەكە تەنها كەسانی ناو زانكۆ ناگرێتەوە بەڵكو كەسانی دەرەوەش ئەتوانن بەشداربن لە كڕینی تكت بۆناو دیوار بەندەكە .

شێوازی بەشداریكردن لەم پرۆژە ئەوەیە كە دەتوانیت تكتێكی خواردن بكڕیت و لە دیواربەندی ( هەموومان میوانی یەكترین ) هەڵبواسێت و خوێندكاران ڕۆژانە ئەو تكتانە بەكاربهێنن بۆ وەرگرتنی خواردن لەناو كافتریای زانكۆ ، ئەمەش بەمەبەستی هاوكاری كردنی خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجەیە بەگشتی .

دواتر سەرۆكی زانكۆ لەگەڵ خوێندكاران كۆبوویەوەو ئاشنای كردن بە پرۆژەكەو شێوازی سوودمەندبونیان لە پرۆژەكە بۆ هەمووان ڕونكردەوە .

 

 

Sharing is caring!