ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم / زانكۆی هەڵەبجە

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی کوڕانی قۆناغی یەکەم کەبەشی ناوخۆییان وەرنەگرتووە ؛ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان هـۆبەی بەشــی ناوخۆییی کــوڕان لەبەرواری 28/10/2019 دەست دەکات بەدابەش کردنی بەشە ناوخۆیی کـوڕان هـەربەشێک بەجیا و لەگەڵ خوێندکاری هەمان بەشدا بەشی ناوخۆیی وەردەگرێت بەم شـێوازەی لای خوارەوە ؛ـ

  • ڕۆژی دووشـەمـە کەدەکاتە 28/10/2019 بەشـەکانی ( ئەندازیاری ـ بازرگانی نێودەوڵەتی ـ ڕاگەیاندن ـ جوگـرافیا ـ فـیزیـا ـ یاســا ـ کـۆمـەڵایەتی ـ بنەماکانـی ئـاین ـ عـەرەبی ـ مـێژوو ) بەشی ناوخۆیی وەردەگـرن .
  • ڕۆژی ســێ شــەمـە کە دەکاتە 29/10/2019 بەشـەکانی ( کـۆمپیتەر ـ ئینگلیزی ـ وەرزش ) بەشـی ناوخۆیی وەردەگـرن .
  • پێویسـتە خوێندکار خۆی لەو بەروارەدا ئامادەبێت بەپێچەوانەوە بێ بەش دەبێت لەوەرگرتنی بەشـی ناوخۆیی .

تێبینـی / ئەو پێداویستیانەی کە دەبێت خوێندکار لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت بۆ وەرگرتنی بەشـی ناوخۆیی ئەمانەی لای خوارەوەن ؛ـ

1ـ پشـتگیری بەش یان کۆلێج .

2ـ پشتگیری مختار (تەئید سـەکەن ).

3ـ کـۆپی تەسـکەر ەو جنسیە و کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک .

4ـ کـۆدی ئاسـایش و یەک وێنە و فایل ترەقـــە .

Sharing is caring!