ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۰/۲۳ گوڵستان احمد لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤ لەهەڵەبجەو ساكار عارف نوێنەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان لەهەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد،لەلایەن پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەبەگەرمی بەخێرهاتن و پێشوازی کران. وەفدی میوان پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ کردو هیوای سەرکەوتن و کاری نوێ و باشیان بۆخواست وە پێشناریانکرد کەکاری هاوبەشی پێکەوەیی بکەن لەبواری ژنان مناڵان لە شاری هەڵەبجەدا وەهاوکاری خۆیان دوپاتکردەوە بۆبەشی جێندەر لەزانکۆی هەڵەبجە یان هەربەشێکی تر، سەرۆکی زانکۆش زۆر سوپاسی هاوکاری وبەدەمەهاتنی ئەوان وسەرجەم ڕێکخراوەکانی تری پارێزگای هەڵەبجە کرد.




