سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی کۆلیژی پەروەردەی شارەزوور دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٩ ڕۆژی چوارشەممە لەمیانەی سەردانکردنەکانیدا بۆ کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزووی کردكهکەیەکێکە لەکۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجەو لەلایەن د. ئەحمەد میرە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێژەکەوە پێشوازی کرا.

پاشان لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و نوێنەری خوێندکاران کۆبوویەوە و بەمەیدانی بەش و هۆبەکانی بەسەرکردەوەو لە کێشەی بەشە ناوخۆیی و بیناو کتێبخانە و پێداویستیەکانی کۆلێژەکان کۆڵییەوە و بەڵێنیدا لەڕووی ماددی و کارگێڕیەوە کێشەکانیان چارەسەر بکات ، لەکاروباری بەشی ناوخۆیی و پێداویستیەکانی کۆلێژ لە هێنانی ستافی ئەکادیمی و هاوکاری کردنمان بۆ دابینکردنی ستافی زانستی بۆ کتێبخانە.

دواتر جەختیکردەوە لەوەی کە لە کێشە کارگێڕییەکانیان هاوکاریان بێت بەهۆی دووریان لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە.

 

 

Sharing is caring!