بەمەبەستی پیرۆزبایی لەسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ، فەرمانگە و ناوەندە ئەکادیمی و حیزبیەکانی هەڵەبجـە سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری وگەشت وگوزارسەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ۲۰۱۹/۱۰/۱٤ مامۆستا وەهاب بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراەتی گەشت و گوزارو پەروێز نیازی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە سەردانی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پ.ی.د.مهاباد کامل عبدللە یانکرد بەمەبەستی گەیاندی پیرۆزبایی.لەلایەن سەرۆکی زانکۆ ویاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێڕی و دارایی ڕاگری کۆلێجی زانست پێشوازی کران و وەفدی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەدەست بەکاربونی سەرۆکی نوێی زانکۆ و جەختیانکردەوە لەهەر هاوکاریەک و پێویستیەک کەبەبەڕێوەبەرایەتی ئەوان بکرێت، سەرۆکی زانکۆش زۆر سوپاسی کردن ودەست خۆشی ئاراستەکردن و پاشان وەفدی میوان تابلۆی ڕێزلێنانیان ئاراستەی زانکۆی هەڵەبجە کرد.



سەرلەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 2019/ 10/ 13 د. كارزان عبداللە محمد ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكیەكانی هەڵەبجە و پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد ، بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لە پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە.
لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری كارگێڕی ودارایی بەخێرهاتن كران و سەرۆكی زانكۆ باسی لە هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی بە هاوكاری هەردوولا و پەیوەیست بوون و پێویست بوونمان بەیەكترئیش وكارەكان باشتر بەڕێوە ئەچن ، دواتر هیوای خواست كارەكان تەنها لە چوارچێوەی ڕۆتینیات نەبێت و بتوانین كاری زانستی زیاتر بكەین بۆئەوەی بگەینە ئاستی زانستی ، وەبتوانین پلە زانستیەكانمان بەیەكەوەبێت.




سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/ ١٠/١٠ بەڕێز هاوڕێ نعمت بەرپرسی کۆمیتەی پارێزگای هەڵەبجە / حزبی شیوعی کوردستان و وەفدی یاوەری سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد ، بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لە پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە.
لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەخێرهاتنیان کردن و هەردوولا پاڵپشتی وپشتیوانی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ بەرەوپێش بردنی زانکۆی هەڵەبجەو شارەکەو بەهەموولایەک هەوڵ بدەین تاکی کۆمەڵگا هۆشیار بکرێتەوە ،بەوەی کە هەڵەبجە شارێکە تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە و ئێمەش وەک زانکۆی هەڵەبجە شوێنێکی ئەکادیمی و مەعریفی و ڕۆشنبیرییە بەرپرسین لە هۆشیارکردنەوی تاک و کۆمەڵگا.



کۆمیتەی ۱ی ڕێکخستنی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەن.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ۲۰۱۹/۱۰/۹ وەفدێکی کۆمیتەی ١ی ڕێکخستنی هەڵەبجە بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبای خۆیان بۆ سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی پ.ی.د.مەهاباد کامل عبداللە یانکردو چەپکەگوڵی پیرۆزباییان پێشکەش کرد لای خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەگەرمی بەخێرهاتنی کردن و زۆر سوپاسی کردن کە ئەرکیان کێشاوە. وەفدی میوان بەڵێنی هەموو هاوکاریەکیان بۆ زانکۆی هەڵەبجە دەربری وهاوکاردەبن لەهەرکارێک کەهۆکاربێت بۆ بەرەو پێش بردنو ئاستی زانستی لەزانکۆی هەڵەبجە و ەپاشان دانیشتنەکەیان بەچەن سەرنجێک کۆتایی پێهات.


لیژنەكانی خوێندنی باڵاو وەرزش لاوان و رۆشنبیری لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی سەرۆكی زانكۆ دەكەن
رۆژی ٢٠١٩/١٠/٧ بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەست بەكاربوونی بەڕێز سەرۆكی نوێی زانكۆی هەڵەبجە هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی و بزتنەوەی گۆڕان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و چەپكە گوڵی پیرۆزباییان پێشكەش بەسەرۆكی نوێی زانكۆ كردو بەڵێنی هەموو جۆرە هاوكارییەكیان بە زانكۆدا لە ڕێگەی لیژنەكانەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان، لای خۆشیەوە سەرۆكی زانكۆ زۆر سوپاسی كردن و خۆشحاڵ بوو بەسەردانەكەیان و لۆگۆی زانكۆی هەڵەبجەی جەی پیشكەش بە لیژنەكانی پەرلەمان كرد، ئەوەی جێی خۆشحاڵیە كە ئەمە بۆ دووەم جارە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن .
دەزگای شەهیدان و ئەنفال كراوان پیرۆزبایی لەسەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەكەن
رۆژی ٢٠١٩/١٠/٧ بەڕێزكامەران مستەفا بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفال كراوان هەڵەبجە سەردانی زانكۆیان كرد بەمەبەستی ئاراستە كردنی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەست بەكاربونی سەرۆكی نوێی زانكۆی هەڵەبجە بەڵێنی هەموو هاوكارییان دا بە زانكۆ بەڕێز پ.د.مهاباد کامل وەک سەرۆکی نوێی زانکۆ زۆر سوپاسی كردن و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانەكەیان.
مەڵبەندی۹شارەزورپیرۆزبایی لەسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەدەکەن
ڕۆژی 2019/10/2وەفدێکی مەڵبەندی ۹شارەزوور سەردانی کە پێکهاتبون لە لەبەڕێزان کاک ئەحمەد قەدەفەری جێگری مەڵبەندی ۹شارەزوور وبەڕێز مختار احمد لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکاران وشاندێکی مەڵبەندی نۆی شارەزوور ، بەمەبەستی ئاراستەکردنی چەپکەگوڵی پیرۆزبای و دەست بەکاربونی بەڕێز پ.د.مهاباد کامل وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بەخێرهاتن کران ،و دەست خۆشی خۆی ئاراستەی وەفدی میوانکردو سوپاسی کردن.پاش دوپاتکردنەوەی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەردوولا وەفدەکە بەڕێزەوەبەڕێکران.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی هەڵەبجەدەکات
ڕۆژی 2019/10/2 بەمەبەستی پیرۆزبای ودەست بەکاربونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز/کوێستان اکرم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و شاندێکی یاوەری سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد و گووڵی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە بەڕێز/پ.د.مهاباد کامل عبدللە کرد وەک سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وبەڕێزیشیان سوپاسی کردن و دوپاتی کردەوە لەگرنگی وهاوکاری وبەدەنگەوەهاتنی یەکتری پاشان کۆتای بەدیدارو چاوپێکەوتنەکەیان هات.
خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەپیرۆزبای لەسەرۆکی زانکۆ دەکەن
بەمەبەستی پیرۆزبای و دەست بەکاربونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە سەردانی بەڕێز/پ.د.مهاباد کامل عبدللە یان کردو خۆشحاڵی و دەست خۆشی خۆیان بۆ سەرۆکی زانکۆ دەربڕی و هیوایان خواست پەپێی توانای خۆی بەدەنگ داواکاریەکانیانەوە بێت و هاوکاریان بێت،سەرۆکی زانکۆش دەست خۆشی لێکردن وسوپاسی کردن وبیری خوێندکارانی خستەوە کەبەرلەهەرشتێک ئینتمای کوردبون و کوردستانی بوون خۆش ویستنی نیشتمان لەبیرنەکەن وبەڵێنیشی پێدان هەرهاوکاری و پێویستیەک هەبێت بەپێی توانا هاوکاریان بێت پاشان بەخۆشحاڵیەوە خوێندکارەکان بەڕێکران.
بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجـە سەردان و پیرۆزبایی لەسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجـە دەکات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ۲۰۱۹/۱۰/۳ بەڕێز سەرخێڵ غفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدان بەمەبەستی پیرۆزبای سەردانی سەرۆکی زانکۆ پ.د.مهادکامل عبدللە کردو چەپکەگوڵی پیرۆزباییان ئاراستەکرد . بەڵێنی هەمو هاوکاریەکی بۆدووبارەکردنەوە لای خۆشیەوەسەرۆکی زانکۆ سوپاسی کردن هیوای پەیوەندی ئەکادیمی هاوبەشی هەردولای خواست.
بەرپرسی مەڵبەندی 9شارەزوور سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 2019/10/8 بەڕێز جەمیل هەورامی و شاندی یاوەری بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن لە پ.ی.د.مهاباد كامل عبداللە سەردانی زانكۆی هەلەبجەیان كرد، لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە بەخێرهاتن کران ،دەست خۆشی خۆی ئاراستەی وەفدی میوانکردو سوپاسی کردن.
پاش دوپاتکردنەوەی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەردوولا وەفدەکە بەڕێزەوەبەڕێکران.






ب
