رۆژى پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتى (٢٠١٩/٩/٢٦) وهفدێكى ڕێكخراوى ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌يان كرد و له لايه‌ن سه‌رۆكى زانكۆ و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ و ستافى كارگێڕى زانكۆ وه پێشوازى كران.
له ده‌سپێكى كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز (پ.ى.د.دانا عبدالله طاهر) سه‌رۆكى زانكۆ وێڕاى به‌خێرهێنانى وهفدى ميوان و ناساندنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ تيشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى خوێندنى باڵا له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و په‌يام و ستراتيژى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى وته‌كانيدا به‌ڕێزيان هيواى كارى پێكهوهيى له‌نێوان زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و ڕێكخراوى ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى خواست و باسى له گرنگى بونى ئه‌م په‌يوه‌ندييه كرد و ئه‌و سێكته‌رانه‌ى ڕونكرده‌وه كه ده‌توانرێت پێكه‌وه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن و داواى كرد كه پشتيوانى زانكۆى ههڵهبجهبن بۆ ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه له بواره‌كانى بهرقهراركردنى ئاشتى و ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى و جينۆسايد و جێنده‌رناسى و ئاماده‌يى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوكارييهك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها داواى له ڕێكخراوه‌كه كرد كه هاوكارى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ببن به به‌شداريكردنى مامۆستايانمان له كۆنفرانسه نێودهوڵهتييهكان له بوارى ئاشتى و جينۆسايد.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی نێودەوڵەتی به‌ڕێز ( د.فیرهاد ایراشیموفج ) دواى سوپاس و پێزانينى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆ و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ بۆ پێشوازييان، ئه‌ندامانى وهفدى ميوانى ناساند و كورته‌يه‌كى له‌سه‌ر ڕێكخراوهکە بۆ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه خسته ڕوو و باسى له كاره‌كانى ڕێكخراوهكهيان كرد و سه‌رجه‌م ئه‌و بوار و سێكته‌رانه‌ى خسته ڕوو کە ڕێكخراوهكهيان كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له‌لايه‌ن به‌ڕێز (پ.ى.د.نه‌ريمان عبدالله على ) ڕاگرى كۆلێژى زانسته مرۆڤايه‌تييه‌كان كورته‌يه‌ك له كار‌و چالاكييه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و كۆلێژى زانسته مرۆڤايهتيهكان له بوارى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان بۆ ئاماده‌بوان خرايه ڕوو و پێشنيارى پرۆژه‌ى (بهكهلتوركردنى ئاشتى، دروستكردنى مۆزهخانهيهك له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه تايبه‌ت به جينۆسايد) خسته به‌رده‌م ڕێكخراوه‌كه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه كار بۆ جێبه‌جێكردنى بكرێت.
له كۆتايى ديدارو كۆبونه‌وه‌كه‌دا ياداشتى لێكتێگه‌يشتن له نێوان زانكۆى هه‌ڵه‌بجه و ڕێكخراوى ئاشتى نێوده‌وڵه‌تى واژۆكرا.







