پاش بەشداریكردنیان بۆماوەی دوو مانگ لە خولی ڕاگەیاندن و بەرێوەبردنی ڕادیۆیی لە زانكۆی هەڵەبجە ، بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەشداری كردن دەبەخشرێتە ڕاگەیاندنكارانی زانكۆی هەڵەبجە .
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 2019/9/25 ڕێكخراوی نوێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەشداری كردنی خولی (ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی ڕادیۆیی) بەخشیە بەشداربوانی خولەكە.
خولەكە لەلایەن رێكخراوی نوێ بەهەماهەنگی و هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە بۆ فێرخوازانی بواری میدیا لەزانكۆی هەڵەبجە و دەرەوی زانكۆ، لەبەرواری 2019/7/21 دەستی پێكرد وبۆ ماوەی زیاتر لە 60 ڕۆژ وانەكانی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبردنی ڕادیۆ بە شێوەی تیۆری و پراكتیكی بەفێرخوازان وترایەوە.
پاش بەكۆتا هاتنی خولەكە بڕوانامەی بەشداریكردنی ڕێكخراوی نوێ لەلایەن پ.ی.د. ئیدریس كریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە.









