ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەبەرواری 2019/9/22 دەس دەکەین بە دابەش کردنی بەشەناوخۆییەکان پێویستە خوێندکاری ئەو بەشە خۆی لەو بەروارەی کە بۆی دیاری کراوە سەردانی بەشەناوخۆیی (کـوڕان و کـچان) بکات بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی .
ئەگەر خوێندکار خۆی ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی نابێت.
ڕۆژی یەک شەم کە دەکاتە 2019/9/22 بەشەکانی ( بیناکاری ـ فیزیا ـ کۆمپیتەر ـ ئینگلیزی ) بەشی ناوخۆیی وەردەگرن.
ڕۆژی دوو شەم کە دەکاتە 2019/9/23 بەشەکانی ( کۆمەڵایەتی ـ مـێژوو ـ جـوگرافیا ) بەشی ناوخۆیی وەردەگرن.
ڕۆژی سێ شەم کە دەکاتە 2019/9/24 بەشەکانی ( عـەرەبی ـ بنەمای ئایین ) بەشی ناوخۆیی وەردەگرن.
ڕۆژی چوار شەم کەدەکاتە 2019/9/25 بەشــی ( وەرزش ) بەشی ناوخۆیی وەردەگرن.
تێبینـی / پێویستە خوێندکار ئەم پێداویستیانەی لای خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی.
1ـ کۆپی تەسکەرەو جنسیە یان ( کارتی نیشتمانی ) .
2ـ تەید سـەکەن ( بەڵگەی شوێنی نیشتەجێ بوون ) .
3ـ پشتگیری کۆلێج یان بەش .
4 ـ کارتی زانیاری + فۆڕمی بایعـی .
5ـ یەک وێـنە .

 

 

Sharing is caring!