بەمەبەستی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوو لا ، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ رۆژنامەنووسانی پارێزگای هەڵەبجە كۆدەبێتەوە .
ڕۆژی پێنج شەممە 2019/9/12 پ.ی.د. دانا عبدالله طاهر سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد محمد میرە ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی شارەزوور ، لەگەڵ رۆژنامەنوسانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبویەوە. لە دیدارێكدا باس لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا بۆ خزمەتی زانكۆی هەڵەبجە و ناوچەكە كرا. سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئاوەڵایی دەرگای زانكۆی بە ڕووی ڕۆژنامەنوساندا دووپات كردەوە و هیوای خواست كە هاوكارێكی جدیی دڵسۆزی زانكۆ بن لە گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی زانكۆ بە دەرەوە . لای خۆیانەوە ڕۆژنامەنووسان سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆیان كرد بۆ سازدانی ئەو دیدارە و هاوكاریی كردنیان ، و بەڵێنی گەیاندنی دەنگی زانكۆیان دا لەكەناڵەكانی خۆیانەوە.





