خوێندکارێکی زانکۆى هەڵەبجە بە نوێنەرایەتى زانکۆ ولەگەڵ وەفدى وەزارەتى خوێندنى باڵا سەردانى چین دەکات
لە درێژەى هەماهەنگى و پەیوەندیە ئەکادیمیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ وڵاتانى جیهان ، نوێنەرانی زانکۆى هەڵەبجە سەردانى وڵاتى چین دەکەن.
خوێندکار (چاوان رەفیق لایق) بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشدارى لە وەفدی(٢٠١٩) ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ وڵاتى چین کرد. وەفدەکە بە یاوەرى ستافى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ١مانگى سێپتەمبەر سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و سەردانى شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەیان کرد ، و لەگەڵ چەندین شوێنى مێژوویی و کلتورى و ئەکادیمى.لە درێژەى سەردانەکەیاندا (زانکۆى پەکین)یان لە بێجینگ بەسەر کردەوە.
خوێندکار چاوان رەفیق بە نوێنەرایەتى زانکۆى هەڵەبجە بەشداری پێکراوە لە زانکۆى پەکین بە ئامادەبونى ژمارەیەکى بەرچاوى مامۆستا و خوێندکارانى ئەو زانکۆیە ، بابەتێکی بەناونیشانى (شاری هەڵەبجە و زانکۆی هەڵەبجە ) پێشکەش کرد کە تیایدا باسێکى گشتى دەربارەى شاری هەڵەبجە لەڕووی مێژووییەوە و شوێنی جوگرافی و کارەساتی شازدەی سێی ١٩٨٨ بۆ ئامادەبوان باس دەکەن و دواتر زانکۆى هەڵەبجە لەڕوى مێژووى دروستبونى و شوێنى جوگرافى و ئامانج و چالاکیە ئەکادیمیە ساڵانەکانى زانکۆی ناساند بە ئامادەبوان .
ئامانج لەم گەشتە دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمە لە نێوان زانکۆکانی هەرێم تیایاندا زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆکانی وڵاتی چین، وە لە ڕێگەی ئەو ئەزموونەی کە لەوێ بەدەستی دەهێنرێت بیگوازێتەوە بۆ زانکۆکانی کوردستان.

