پرۆژەكانی زانكۆ دەكەونەوە كار و سەرۆكی زانكۆ بەسەریان دەكاتەوە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بون لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکانی زانکۆ ، سەرۆکی زانکۆ سەردانی پڕۆژەکان دەکات
ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۰۱۹/۹/۱۲ پ.ی.د. دانا عبدالله سەرۆکی زانکۆ بەیاوەری د.جلال خضر ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان سەردانی پڕۆژەکانی زانکۆی کرد.
دەسپێکی سەردانەکەی بینایەی سەرۆکایەتی زانکۆی بەسەر کردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای باڵاوە جێبەجێدەکرێت ، و لەنزیکەوە لەگەڵ ستافی ئەندازیاریی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە کە لە ئەندازیارانی زانکۆی هەڵەبجە پێک هاتون و ستافی جێبەجێکار کە کۆمپانیای باڵایە کۆبویەوە .
پاش گفتۆگۆیەکی تێر و تەسەل سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکە و گرفت و کێشەکان بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکەی دا.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا ، هەریەک لە بەشەناوخۆیی کوڕان و بینای سەنتەری توێژینەوە و خانووی مامۆستایانی بەسەر کردەوە ولەگەڵ ستافی ئەندازیاری سەرپەرشتیار کە لەئەندازیارانی زانکۆ پێک دێن و ستافی ئەندازیارانی جێبەجێکار لە کۆمپانیای ئەکسان کۆبویەوە و داوای هەرچی زوتر تەواوکردنی پڕۆژەکانی کرد و بەڵێنی چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکانی هەرلایەکی دا بەمەرجی هەرچی زوتر تەواوکردنی پڕۆژەکان.

بەشێک لە پڕۆژەکانی زانکۆی هەڵەبجـە وەک بینای سەرۆکایەتی زانکۆ و سەنتەری توێژینەوە و بەشەناوخۆیی کوڕان و خانوی مامۆستایان ، بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابون و لەئێستادا دەست بەکارکراوەتەوە تیایاندا.

 

 

 

Sharing is caring!