بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی ، سەنتەری زمان خولی زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە

سەرجەم کاندیدان و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا و ئەو بەڕێزانەی خوازیاری نازناوی زانستین ئاگادار دەکەین کە سەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ هەمووئاستەکان .

تێبینی /

  1. ئەو خوێندکارانەی کە ئاستێکیان لە سەنتەرێکی دیکەی زمان تەواو کردبێت ، ئەوا دەتوانن داوای گواستنەوە پێشکەش بکەن ، و لەسەنتەری زمانی زانکۆی هەڵەبجە بەردەوامی بدەن بە کۆرسەکەیان.
  2. بۆ ناوتۆمار کردن کرتە لێرە بکـە و سەرجەم زانیاریە خوازراوەکان بەوردی پڕ بکەرەوە.
  3. کۆتا ڕۆژ بۆ ناو تۆمار کردن و گواستنەوە ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۹/۱۷ دەبێت.
  4. بۆ ئەو بەڕێزانەی بەشداری هیچ کۆرسێکی دیکەیان نەکردوە و ناوتۆمار دەکەن ، پێویستە ئەم پێداویستیانە بهێنن:

۱. پشتگیری کاندیدبونی ماستەر یان دکتۆرا(بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا)

۲.  بڕوانامەی ماستەر (بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی)

.

سەنتەری زمان/زانکۆی  هەڵەبجــە

۲۰۱۹/۹/۱۱

۳.

Sharing is caring!