بۆ خوازیارانی خوێندنی ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە

 ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە 

       سەرجەم ئەو بەڕێزانەی كە خوازیاران لە خوێندنی ئێواران لە زانكۆی هەڵەبجە درێژە خوێندن بدەن و دەرچووی پێنج ساڵی ڕابردوون و یوزەر و پاسوۆردی تایبەتیان نیە ، ئاگادار دەكەینەوە كە پێویستە تا كۆتایی پرۆسەی زانكۆلاین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارگەی گشتی زانكۆی هەڵەبجە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی یوزەر و پاسوۆردی تایبەت بەخۆیان  بۆ پرۆسەی زانكۆلاین.

       هاوكات ئەو خوازیارانەی كە دەرچووی  پێنج ساڵی ڕابردوو زیاترن . تا كۆتایی پرۆسەی زانكۆلاین سەردانی زانكۆی هەڵەبجە – تۆماری گشتی بكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یوزەر و پاسوۆردی تایبەت بە خۆیان ،  تاوەكو ناوەكانیان لە سیستەمی ئۆنلاینی وەرگرتن (زانكۆلاین) تۆماربكرێت و لەڕێگەیەوە داواكاری پێشكەش بكەن بۆ خوێندنی ئێواران.

 

تێبینی /  لە زانكۆی هەڵەبجە بۆ ئەمساڵی خوێندن هەریەك لە بەشەكانی (زمانی ئینگلیزی ، بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی ، زمانی كوردی ، پەروەردەی وەرزش ) خوێندنی ئێوارانیان هەیە.

.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی هەڵەبجە

2019/9/10

Sharing is caring!