ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە لە ڕێكەوتی 2019/9/2 كۆبونەوە ژمارەی 1 ی ی ساڵی خوێندنی 2019-2020 ئەنجام دەدات .
تایبەت بە چەند پرسێكی هەنوكەیی و زانستی زانكۆ ، ئەنجومەنی زانكۆ لە كۆبونەوەی ژمارە یەكی ئەمساڵیدا چەندین بڕیاری گرنگ دەردەكات . هاوكات ساڵنامەی خوێندنی 2019-2020 پەسەند دەكات.
لە بەنوسراوی نوسینگەی سەرۆكی زانكۆ ژمارە 2/5/3195 لە بەرواری 2019/9/8 كە وێنەیەكی بۆ وێب سایتی زانكۆ نێردراوە ، تایبەت بە كۆبونەوەی ئاسایی ژمارە (1)ی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە لە رێكەوتی 2019/9/2 تەوەری چوارەم / خاڵی یەكەم سەبارەت بە ساڵنامەی خوێندنی بەرایی زانكۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بۆ هەردوو سیستەمی (ساڵانە ، سمستەر) ، ئەنجومەنی زانكۆ ساڵنامەی پێشنیاركراو پەسەند دەكات ، هەر لە نوسراوەكەدا ئاماژە بە پابەندكدنی سەرجەم كۆلێژەكان دەكات كە پێویستە ساڵنامەی پەسەند كراو جێبەجێ بكەن. لە خاڵێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا 2019/9/22 وەك یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆوە دیاری كراوە جگە لە بەشی یاسا كە ڕۆژی 2019/9/2 وەك یەكەم ڕۆژی دەوام دەستیان بە دەوام كردوە.
تەوەرەكانی ساڵنامەی بەرایی خوێندنی 2019-2020 ساتی دەستپێكی خوێندن و بەرواری تاقیكردنەوەكان و پشوەكان دیاری كراون.
.

