یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لەزانکۆی هەڵەبجە دیاری کرا

ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجـە لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆی  ژمارە (۱) لە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۹/۲  بە کۆی دەنگ ڕۆژی  یەکشەممە ۲۰۱۹/۹/۲۲ ی وەک یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی ساڵی خوێندنی (۲۰۱۹-۲۰۲۰) دیاری کرد ، لەو بەروارەوە لەسەرجەم بەش و کۆلێجەکانی زانکۆ  وانە دەخوێندرێت و ئامادەنەبوون وەردەگیرێت.

تێبینی / ئەم بڕیارە بەشی یاسا ناگرێتەوە لەبەرئەوەی دەوامی بەشی یاسا لە ٢٠١٩/٩/٢ دەستی پێکردووە.

ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبـجە

Sharing is caring!