ئاگاداری – بەكرێدانی كافتریای كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە
سەرۆکایەتی زانکۆی ‌هەڵەبجە ئاگاداری هەموو كەس و لایەك دەکات کە بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا ، کافتریا بەشی پەروەردەی شارەزوور بە کرێ دەدات بۆ ئەم مەبەستە هەرکەس و لایەن و كۆمپانیایەك خوازیارە بەکرێی بگرێت دەتوانێت سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ / بەرێوەبەرایەتی یاسا – هۆبەی تەندەرین و گرێبەست بكات بەمەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنمایی و ناو تۆماركردن.

تێبیبنی /

  1. ئاگاداری ناوبراو لەلاپەڕە(10)ی ژمارە(7930) ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ لە بەرواری 2019/8/5 بڵاوبوەتەوە.
  2. زیادكردنەكە پاش (30) ڕۆ لە بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگاداریە لە ڕۆژنامە ، لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە – بەریوەبەرایەتی یاسا / هۆبەی تەندەرین و گرێبەست ئەنجام دەدرێت ( ئەگەر ئەو بەروارە بەر پشووی فەرمی كەوت یەكەم ڕۆژی دەوام پاش پشوەكە زیادكردنەكە ئەنجام دەدرێت.
  3. كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەس و لایەنەی كە زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

بۆ بینینی ئاگاداریەكە لە ڕۆژنامەی ناوبراو كرتە لێرە بكە 

 

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی

پێنج شەممە 2019/7/18

Sharing is caring!