نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲۱ــ ٨ بەڕێز کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بریتانیا سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کردو لە لایەن بەڕێز د.ٳدریس کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێزیان کرا.

ئەوەی شایەنی باسە ئەمساڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ۱٦ ــ ۳ و لە یادی سی و یەکەمین ساڵەی کیمیای بارانکردنی شاری هەڵەبجەدا وەک یەکێک لە چالاکییەکانیان هەستان بە کۆکردنەوەی کتێب بۆ زانکۆی هەڵەبجەو ئەمڕۆش ئەو کتێبانەی وەرگیرابوون لە کۆمەککاران گەیەنرانە کتێبخانەی زانکۆ، و لەلایەنی نوێنەرانی زانکۆوە کتێبەکان وەرگیران .

دواتر بەڕێز د.ادریس سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەی ئاڕاستەی بەڕێزیانکردو بە وردی تیشکی خستە سەر بارودۆخی پارێزگای هەڵەبجە بە گشتی و زانکۆی هەڵەبجە بەتایبەتی و هیوای خواست کە بەڕێزیان هەوڵبدەن ڕێکاری پەیوەندیکردن بە زانکۆکانی ئەوروپا و بریتانیا بەتایبەتی ئاسان بکەن بۆ ستافی زانکۆی هەڵەبجە بۆ خوێندن و توێژینەوە گۆڕینەوەی زانیاری و ئالوگۆڕی زیاتر مەعریفی.

لە دیدارەکەدا هەریەک لەبەڕێزانی ئەندامانی ئەنجومەن تیشکیان خستە سەر چەندین بابەتی پەیوەست بە زانکۆکەوەو داوای ئاسانکاری زیاتریانکرد بۆ زانکۆی هەڵەبجە، لەکۆتاییدا بەڕێزیان سوپاسی ئەو پێشوازییە تایبەتەی ستافی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد و بەڵێنی هاوکاری و کاری پێکەوەیی زیاتریان خواست بۆ زانکۆکە.

دۆاتریش بەڕێز د.ادریس کریم سوپاسی بێپایانی زانکۆی ئاڕاستەی بەڕێز کاک کاروان جمال تاهیرو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کردو سوپاس و پێزانینی زانکۆی هڵەبنەی پێشکەش بەبەڕێزیان کرد.

Sharing is caring!