پاش ئەوەی زانکۆی هەڵەبجـە خولێکی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی سێیەم و چوارەم و دەرچوانی زانکۆ کردەوە ، ئەمڕۆ پێنج شەممە۲۰۱۹/۸/۸ خولەکە کۆتایی پێهات.
خولەکە ڕۆژی چوارشەمە۲۰۱۹/۸/۷ بە سپۆنسەری ڕێکخراوی ئایرێکس و هاوکاری کونسوڵی گشتی ئەمریکا بەناونیشانی سەرەتایەک بۆ فرۆشتن و دۆزینەوەی هەلی کار دەستی پێکرد ، تیایدا ۳٥خوێندکار بەشداریان تێدا کرد.
لەگەڵ کۆتاهاتنی خولەکە لە مەراسیمێکدا بە بەشداری هەریەک لەبەڕێزان پ.ی.د. دانا عبدالله سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. ئیدریس کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕو دارایی بڕوانامەی بەشداری کردن بەخشرایە سەرجەم بەشداربوانی خولەکە.
بڕوانامەکە لەجۆری بڕوانامەی TOT ی نێودەوڵەتیە و لە ۱۳۲ وڵاتی دونیادا کاری پێدەکرێت و ڕێگە پێدراوە.

