بەشی باخچەی منداڵان لە زانكۆی هەڵەبجە دەكرێتەوە

ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی، ژمارە ( 4 / 5419) لە (10 / 4 / 2019)، تایبەت بە کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور و کردنەوەی بەشی باخچەی منداڵان لەناو کۆلێژی ناوبراودا.
ھەروەھا ئاماژە بەفەرمانی زانکۆیی زانکۆی ھەڵەبجە، ژمارە (2 / 5 / 2642) لە (23 ڤ/ 7 / 2019)، تایبەت بەھەمان بابەت، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2019-2020، بەشی باخچەی منداڵان، لەناو کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لە قەزای شارەزووری سەر بە زانکۆمان دەکرێتەوە و خوێندکار وەردەگرێت.
کردنەوەی ئەم بەشە دوای تاوتوێکردنی بازاڕی کاری ھەرێمی کوردستان و پێویستیی زۆری دایەنگا و باخچە و سەنتەرەکانی پێگەیاندنی منداڵانە لە ھەرێمی کوردستان و دەڤەرەکەدا، کە ڕاستەوخۆ دەرچوانی ئەم بەشە دەبن بە کەسانی پسپۆڕ لە چۆنییەتی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەکانی ئایندە.
خوێندکاران لەم بەشەدا بەھەردوو جۆری وەرگرتنی ڕاستەوخۆ و پارالێڵ(ھاوتەریب)، دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن. خوێندن لەبەشەکەدا لەسەر سیستەمی بۆڵۆنیا پڕۆسێس دەبێت، کە لە ئێستاد شیوازێکی خوێندنی سەردەمیانەیە لە سەرتاسەری جیھان و بەتایبەتیی وڵاتانی ئەوروپا.

Sharing is caring!