زانكۆی هەڵەبجە بە هاوكاری كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە عێراق خولێك بۆ هەلی كار دەكاتەوە

بە ئامانجی ئاشناكردنی خوێندكاران بە دۆزینەوەی هەلی كار بەدەر لە پسپۆڕیەكانی خۆیان ، زانكۆی هەڵەبجە خولێكی دوو ڕۆژە بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێیەم و چوارەم و دەرچوانی ئەو زانكۆیە دەكاتەوە.

خولەكە بە سپۆنسەری ڕێكخراوی ئایرێكس و هاوكاری كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە زانكۆی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و ڕۆژی چوارشەممە 2019/8/7 لە هۆڵی سەنتەری كاربۆ گەشەپێدان لە سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە دەستی پێكرد .

سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری خول م. ئاكۆ محمد تۆفیق مامۆستای زانكۆی  هەڵەبجە تایبەت بە ویب سایتی زانكۆ ڕایگەیاند ” ئامانجمان لە كردنەوەی ئەم خولە پەروەردە و پێگەیاندنی خوێندكارانی زانكۆیە لەپێناو بەدەست خستنی هەلی كاربۆ خوێندكاران پاش ئەوەی كە دەردەچن بەدەر لە پسپۆڕیەكانی خۆیان” . وتیشی : دیوێكی دیكەی مەبەستی كردنەوەی ئەم خولە پێدانی بیرۆكەی نوێیە بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لە بازاڕ و كۆمپانیا تایبەتەكاندا ”

لە خولەكەدا 35 خوێندكاری قۆناغی سێیەم و چوارەم و دەرچوانی بەشەجیاوازەكانی زانكۆی هەڵەبجە بەشدارن و لە لایەن مامۆستای زانكۆوە دەوترێتەوە و لە كۆتاییدا بڕوانامەی (TOT)ی نێو دەوڵەتی دەدرێت بە بەشداربووان

 

Sharing is caring!