لەلایەن مامۆستایەكی زانكۆی هەڵەبجە وێبسایتێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ساڵانه‌ی خوێندكارانی زانكۆ دروستدەكرێت.
به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خوێندكاران و وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، م.ی مه‌ریوان احمد حمه سعید مامۆستای كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت لە زانكۆی هەڵەبجە هه‌ستا به دروستكردنی وێب سایتێك كه له‌ڕێگه‌یه‌وه 1099 خوێندكار به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ئه‌نجامه‌كانیان وه‌رگرته‌وه.
وێب سایته‌كه بۆ خولی یه‌كه‌می ساڵی 2018-2019 وه‌ك تێستێك بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كاری پێكرا و خوێندكارانی هه‌ر چوار به‌شی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سودمه‌ندبوون لێی و تێیدا ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی 10 یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه.
وابڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن وێبسایتەكە بۆ هەموو خوێندكارانی زانكۆ بەردەست بێت و خوێندكارانی سەرجەم كۆلێژ‌و بەشەكان بتوانن لەرێگەی وێبسایتەكەوە نمرەكانی خۆیان وەربگرنەوە.
