د.ڕێبوار کەریم سەردانی زانکۆی هەڵەبجە دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۲۹ـ ٤ـ۲۰۱۹ پەلەمانتاری عیراق د.ڕێبوار کریم سەردانی زانکۆی هەڵەبجەی کردو لەگەڵ پ.ی.د.ادریس کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی کۆبوویەوە.

لەکۆبونەوەکەدا پەرلەمانتارەکەی عیراق باسی لەکاری لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق کر بۆ زیاتر بایەخ دان بە پارێزگای هەڵەبجە بە گشتی و زانکۆی هەڵەبجە بەتایبەت.

دواتر جێگری سەرۆکی زانکۆ داوای لە د.ڕێبوار کرد کەهەوڵی زیاتر بدەن بۆ دۆسیەی دانپێدانانی زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی تری کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.

هەروەک باس لەوەشکرا کە کاری زیاتری پێکەوەیی بکرێت بۆ زانکۆی هەڵەبجە و خزمەکردنی ناوچەکەو دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە بەردەوام هەڵەبجە و زانکۆکەی لە بەرنامەی کاری پەرلەمانیی خۆیدا داناوە.

Sharing is caring!