ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە رێكخراوی نوێ بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە خولێكی بۆ ئارەزوومەندانی كاركردن لەرادیۆدا كردوەتەوە.
هەفتەی دوەمی خولی بەڕێوەبردنی ڕادیۆیی لە زانكۆی هەڵەبجەبۆ فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە و ئارەزومەندانی كاركردنی ڕادیۆ لە هەڵەبجە بەردەوامە. ئەم خولە لەلایەن ڕێكخراوی نوێ و بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجەوە كراوەتەوە و كەسانی بەئەزمونی بوارەكە وانەكانی تێدا دەڵینەوە.
سعد عزالدین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆ بە وێب سایتی زانكۆی ڕاگەیاند” لەخولەكەدا نزیكەی (20) ئارەزومەند بەشداری دەكەن و وانەكانی بواری ڕاگەیاندن و هەواڵ ڕاپۆرتە هەواڵ و كۆمیونیكەیشن و مۆنتاژ و چۆنیەتی نوسینی هەواڵ و ئامادەكردنی بەرنامەی ڕادیۆیی بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی لەلایەن ڕێكخراوەكەوە بە بەشداربوان دەوترێنەوە ” وتیشی ” ئەم خولە بۆماوەی دوو مانگ بەردەوامی دەبێت و لەكۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری كردن دەبەخشرێتە بەشداربووانی خول”.
جێی ئاماژەیە بەشداری كردن بۆ كارمەندانی ڕاگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە و ئارەزومەندانی بواری میدیایە كە پێشتر لەلایەن ڕێكخراوی نوێ لە هەڵەبجە ناویان تۆماركردوە.




