خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە،بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق بەشداری خولێکی بواری فیزیای ئەتۆم دەکات

خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق بەشداری پرۆگرامی نێودەوڵەتی بواری فیزیای ئــــەتۆمی لەتاقیگەکانی ســـێرن (CERN) دەکات.

ژیار حسن خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە کەئێستا بەمەستی بەشداریکردن لەپرۆگرامی نێودەوڵەتی لەوڵاتی سویسرایە وەک یەکەم خوێندکار لەسەر ئاستی عێراق بەشداریکردوە.

ژیار حسن لەبارەی بەشداریکردنی لەپرۆگرامەکەدا وتی”پرۆگرامی هاوینەیی خوێندکاران لە سەنتەری ئەوروپی بۆ لێکۆڵینەوەی ناوەکی پرۆگرامێکە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و قوتابی لەسەرتاسەری جیهان فۆڕمی بەشداری کردن پڕ دەکەنەوە،سێرن گەورەترین تاقیگەی گەردیلەییە لە جیهاندا و ڕووبەری ٢٧ کم دووجایە و ١٧٥ کم لە ژێر زەویدایە، لەساڵی ١٩٥٤ بنیات نراوەولە ئێستادا ٢٣ وڵات ئەندامن لە سێرن و هەروەها ٨ وڵات ئەندامی هاریکارن”.

دەشڵێت”پرۆگرامەکە دوو بەشە، بەشی تیۆری کە لە وانەکان پێک دێت هەروەها بەشی کرداری کە لە پرۆجێکتێک پێک دێت کە هەر قوتابیەک کار لەسەر پرۆجێکتێک دەکات و کارەکەی من لەسەر سیستمی چاودێری ئامێری (CMS)ە کە پێکدادانە ناوەکیەکان تۆمار دەکات و ئێمەش ڕێکخستن و چاودێری داتاکان دەکەین”.

هەروەها وتیشی”هەڵبژاردنی خوێندکارەکان لەسەر بنەمای فۆڕمێک بوو کە بڵاویان کردبووە و زۆرێک لە سایت و پەیجەکانی تایبەت بە دەرفەتە جیهانیەکانیش دایاننابو، لەو فۆڕمەدا کۆمەڵێک پرسیار لەسەر زانیاری و توانا و لێهاتووی تێدابوو. دواتر لە کۆی ١٥٠٠ فۆڕم لە وڵاتانی نا ئەندام لە سێرن، و لەگەڵ ئەو فۆڕمانەی کە لەلایەن ئەو خوێندکارانە پڕ کرابووەوە کە لە وڵاتانی ئەندامن لەسێرن (٢٣ وڵات)، دواتر لەسەر ئاستی جیهان ٣٠٠ خوێندکار لە بوارەکانی فیزیا، زانستی کۆمپیوتەر و IT, ئەندازیاری بۆ چەند کاتێکی جیاواز هەڵدەبژێردرێن”.

Sharing is caring!