شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان (د.تحسين عبدالكريم زه‌نگنه) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و (د. دانا عبدالله) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا به‌شداريانكرد له ۆركشۆپێكى نوێى پڕۆژه‌ى تايگريس كه له به‌روارى (24-26 /2019/6) ده‌خايه‌نێت و له زانكۆى مه‌ساريك له‌شارى بڕنۆی وو‌ڵاتى چيك بەڕێوەدەچێت.
له ۆركشۆپه‌كه‌دا سه‌رۆكى پڕۆژه‌ى تايگريس و نوێنه‌رانى ئه‌ندامانى زانكۆكانى ئه‌وروپاى پڕۆژه‌ى تايگريس و نوێنه‌رانى زانكۆ به‌شداربووه‌كانى زانكۆكانى كوردستان له پڕۆژه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و ڕاپۆرتی ستراتیجی زانكۆكانی هەرێم پێشكەش كران و ئەجێندای وۆرکشۆپه‌كه بریتی بوون لە چەسپاندن و گفتوگۆ کردنی پلانی ستراتیژی چەند ساڵەی زانکۆ له چوارچێوەی پرۆگرامی تايگريس هەروەك گفتوگۆكردن سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و سەركەوتن لە سێكتەرە ئەكادیمیەكاندا.
ئه‌وه‌ى شايه‌نى باسه له ڕۆژى سێهه‌مى ۆركشۆپه‌كه سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی زانكۆی مەساریكی چیكی كۆدەبنەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی كوالێتی پرۆگرامەكان و هەمان ڕۆژ كۆتایی بە پرۆژەكە دەهێنرێت.
پڕۆژه‌ى تايگريس پڕۆژه‌يه‌كى يه‌كيتى ئه‌وروپايه‌و چه‌ند زانكۆيه‌كى ئه‌وروپاو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌ى كوردستانى بۆ ديراساتى ستراتيجى وتوێژينه‌وه‌ى زانستى و هه‌شت زانكۆى حكومى هه‌رێمى كوردستان كه زانكۆى هه‌ڵه‌بجه يه‌كێكه له‌و زانكۆيانه تيايدا به‌شدارن



