زانكۆی هەڵەبجە و هیوافاوندەیشن پرۆژەی خێزانەكەم دەهێننە هەڵەبجە

هیوا فاوندەیشن بە هەماهەنگی زانكۆی هەڵەبجە پرۆژەی خێزانەكەم لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكەن

پرۆژەكە لە ڕۆژی 2019/6/16 لە هۆڵی سەنتەری گەشەپێدن بۆ كار لە زانكۆی هەڵەبجە دەستی پێكرد و تا ڕۆژی 2019/6/19 بەردەوام بوو . بەشداربوانی پرۆژەكە لە چوار خێزان پێكهاتبوو كە بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی ڕێنماییە پەروەردەییە خێزانیەكانیان وەرگرت. وانەكانی ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی 20 كاتژمێر لەلایەن مامۆستای تایبەتمەند و بە ئەزمون لە بوارەكەدا وترانەوە.

پاش بە كۆتا هاتنی وانەكان بەشداربووانی پرۆژەكە بڕوانامەی بەشداریكردنیان پێ بەخشرا.

 

Sharing is caring!