دکتۆر هەتاو حمەصاڵح بەشداری لە وۆركشۆپێكى سێ رۆژ له شارى سلێمانى کرد.
ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن ئهكادیمیایى به‌ریتانی بەرێوەچوو، کە هەریەکە لە زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانی و زانكۆى (ی‌و ئێل سی) به‌ریتانى ئەرکی ئهنجامداندیان لە ئەستۆگرتبوو. وۆرکشۆپە بۆ٣٠ ئەکادیمی خاوەن دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وشارەکانی تری عێراق رێکخرابوو کە د.هەتاو ساڵح وەک نوێنەری زانکۆی هەڵەبجە تێیدا بەشداربوو ، هەروەک مەرجی وەرگرتن تیایدا لەسەر بنەمای کێبڕکێی زانستی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بوو، ئامانج لەم وۆرکشۆپە به‌هێزكردنى تواناى ستافى ئه‌كادیمى زانكۆكانى عێراق بوو به‌مه‌به‌ستى بڵاو كردنه‌وه‌ى تۆژینه‌وه‌ى زانستى له‌گۆڤاره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان. وۆركشۆپه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى نووسینى به‌شه‌كانى تۆژینه‌وه كرد (پوخته ، میتۆد ، شیكردنه‌وه‌ى داتا ، لێكۆڵینه‌وه پێشینهیهكان ، هه‌ڵبژاردنى گۆڤارى گونجاو بۆ بڵاوكردنه‌وه) هه‌روه‌ها باس لە چۆنیه‌تى به‌ده‌ستهێنانى سكۆله‌رشیپ و گرانت كرا. وۆركشۆپه‌كه له لایەن چه‌ند ستافێكى به توانا لە زانكۆكانى به‌ریتانیا به‌رێوه‌چوو کە فه‌ندكرابوو له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاى به‌ریتانى.
