شاندی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی زانکۆی گیلان دەکەن لە وڵاتی ئێران

له چوارچێوەى سەردانكردنى شاندى زانكۆى هەڵەبجە بۆ زانكۆكانى وولاتى ئێران ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٢٨ سەردانى زانكۆى گيلانيان كرد كه لەلايەن سەرۆكى زانكۆى گيلان و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و بەرێوبەرى پەيوەنديەكانى زانكۆ و بەڕێوەبەری  سەنته رى زمانى فارسى و به رپرسى كاروبارى خويندكارانى بيانى زۆر بەگه رمى پيشوازيان له شاندى زانكۆى هەڵەبجە كردو وه خوشحال بوون كه له نزيكه وه جاويان به شاندى زانكۆى هەڵەبجە كەوت دواتر شاندى زانكۆى هەڵەبجە زۆر سوپاسى زانكۆى گيلانيان كرد بۆ ئەو پێشوازييه گەرمه وه لەو ديداره زانستيه دا باس له چۆنێتى پەیوەنديەكانى هەردوو زانكۆ كرا له چوارچيوه ى كارى زانستى و كه لتورى وه چۆنيتى وه رگرتنى خويندكاران و فيرخوازان له زانكوى گيلان.
هه رلەو سەردانەدا سەردانى كولێجى وەرزشى زانكۆى گيلانيان كردو لەگەڵ راگرو ئه نجومەنى كولێج كۆبوونەوه و وه سەردانى كولێجى هەندەسه و ئاداب يان كرد لەگەڵ راگرو ئه نجومه نى هه ردوو كوليج كوبوونه وه. وه دواتر ديارى زانكۆى هەڵەبجە درا به زانكوى گيلان.
وه لەو سەردانه دا شاندى زانكۆى هەڵەبجە لەگەڵ ئه و خويندكارانه كۆبوونه وه كه له پاريزگاى هەڵەبجە رۆشتوون بۆ ئەو زانكۆيه.

 

Sharing is caring!