بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
🕋تقبل الله منا و منکم🕋
موسڵمانی خۆشەویستی هەڵەبجـە و هەورامان و شارەزوور ، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی هەڵەبجە ، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین چەپکەگوڵی پیرۆزبایی دەدەینە بەرۆکی تاک بەتاکی ئێوەی خۆشەویست . لەخوای گەورە داواکارین تاعەت و عیبادەتی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانتان لێ قەبوڵ بفەرموێت و جەژن بکاتە مایەی ئاشتی و ئاوەدانی و پێشکەوتنی زیاتری زانکۆمان وپارێزگای هەڵەبجە و کوردستانی دایکی هەموومان.
بەڕێزان ، لە جەژندا پەیمانی خزمەت و هەوڵی بەردەواممان دەدەین لەپێناو زیاتر بەرەوپێش بردنی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارگێڕی زانکۆ خۆشەویستەکەمان، زانکۆی هەڵەبجە ، ئەمەش بەهاوکاری ئێوە و سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجـە بەدی دێت.
هەموو ڕۆژێکتان جەژن وخۆشی ، و هەموو جەژنێکتان پیرۆز و پڕ گوڵ بێت.
.
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە
۳ / ٦ / ۲۰۱۹
