وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن

رۆژی شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٢٥  وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبوو لە بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ و بەڕێز م.ئاکۆ ابراهیم سەردانی وڵاتی ئێرانیان کرد.

وەفدەکە بەمەبەستی واژوو کردن و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ چەند زانکۆیەکی ئێران سەرەتا سەرەتا سەردانی زانکۆی هەمەدانیان کرد لە شاری هەمەدان و لەلایەن سەرۆکی زانکۆو ئەنجومەنی زانکۆ و پەیوەندیەکانی زانکۆ و بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی فارسی پێشوازیان لێکرا، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی هەمەدان زۆر بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد و دواتر یاریدەدەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری زانستی زۆر سوپاسی زانکۆی هەمەدانی کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە.

لەو دیدارە زانستیەدا وێڕای باس کردنی پەیوەندیەکان و کاراکردنی ئەو یاداشتنامەییەی کەلەلایەن هەردوو زانکۆوە واژووکراوە وە هەردوو زانکۆ چەندین کاری هاوبەش لەنێوانیان ئەنجام بدەن. دواتر شاندی زانکۆ سەردانی سەنتەری زمانی فارسی زانکۆی هەمەدانیان کردو لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو سەنتەرە کۆبوونەوە تا لە نزیکەوە ئاگاداربن لە چۆنێتی پرۆسەی فێربوونی زمانی فارسی.

لە درێژەی سەردانەکەیاندا کە یەك هەفتەی خایاند شاندەکە سەردانی زانکۆکانی گیلان و بوعلی و سینا و تارانیان کرد.

 

Sharing is caring!