زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی سلێمانی كۆنفڕانسێكی زانستیی هاوبەش ئەنجام دەدەن

زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی پێکەوە ئەنجام دەدەن بە ناونیشانی :

(پاشماوەکانی کاریگەریی چەکی کیمیایی لەسەر ژینگەی ناوچەکە)

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە : بەرواری (٢٨- ٢٩/ ٨/ ٢٠١٩) ،

مەبەست لەم کۆنفرانسە تیشک خستنە سەر زیاتر گرنگی پێدان و ناساندنی تاوانی کیمیاباران و جینۆسایدی گەلەکەمان ، بە تایبەت ناوچەکەیە. بۆ ئەوەی نەوەی نوێ بەرچاو روونی هەبێت لەسەر پاشماوەی کاریگەریەکانی چەکی کیمیایی لەسەر (مرۆڤ، ئاژەڵ، ڕووەک، ژینگە) ، وە هەروەها زیاتر گرنگی پێدانی توێژینەوە و دەرەنجامەکانیەتی لەسەر ئەم بابەتە ترسناکە، تا ببێتە هۆکاری پەرەپێدان و بوژانەوەی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە کۆنفڕانس بکە لەم لینکەی خوارەوە:

                                               https://recw2019.org/ku/ 

.

.

 

Sharing is caring!