زانكۆی هەڵەبجە بەهەماهەنگی دەزگای ڕوانگە ژمارەیەك خولی ئەكادیمی لە پارێزگای هەڵەبجەدا دەكاتەوە

   زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی دەزگای ڕوانگە ژمارەیەك خولی ئەكادیمی دەکاتەوە زانکۆی هەڵەبجە لەژێر ناونیشانی (پڕۆگرامی قودرە) بە هەماهەنگی دەزگای ڕوانگە (۱۲) خولی ئەكادیمی بۆ فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە دەكاتەوە .

   خولەكان لەلایەن هەریەك لە سەنتەری كار بۆ گەشەپێدان لە زانكۆی هەڵەبجە و ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای ڕوانگە لە بەرواری 2018/12/15 تا ۲۰۱۹/٥/٥ ، لە کەمپی زانکۆی هەڵەبجە ،كرانەوە.مەبەست لە كردنەوەی ئەو ژمارە خولە لە زانكۆی هەڵەبجە بەستنی پردی پەیوەندی نێوان زانكۆ و ڕێكخراوەكان ، هاوكات پێگەیاندنی زیاتری فەرمانبەر و خوێندكارانی زانكۆیە لە سێكتەرە زانستیە جیاوازەكاندا .

    م.گۆران عمر بەڕێوەبەری سەنتەری كار بۆ گەشەپێدان لە زانكۆی هەڵەبجە سەبارەت بە خولەكان و ڕۆڵی زانکۆ لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا ڕایگەیاند ” یەکێک لە کارەکانی زانکۆ هەماهەنگی كردنە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ، و ناکرێت زانکۆ دابڕاو بێت لە کۆمەڵگا ، لەژێر ڕۆشنایی ئەمەدا زانکۆ لە ڕێگای سەنتەری کاربۆ گەشەپێدان لە زانكۆی هەڵەبجە (CDC) بەهەماهەنگی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای ڕوانگە هەستان بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە لە زانکۆ ” سەبارەت بە گرنگی ئەم خولانە بۆ خوێندكاران و گەنجان بەڕێوەبەری سەنتەری كار وتی :” لە ئێستادا ئەم جۆرە خولانە لە بازاڕی کاردا زۆرگرنگە و جۆرە پسپۆڕیانە لە ‌ئێستادا پێویستین و یارمەتی دەرن بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و وادەكەن كە ئیدی گەنجان هێندە چاو لە دەستی حكومەت نەبن تا لە فەرمانگەیەك دایان بمەزرێنێت” . سەبارەت بە میكانیزمەكانی پراكتیزەكردنی خولەكان م. گۆران عمر ئاماژەی بەوە كرد كە هەرخولێک ۳۰ ڕۆژ بووە و ڕۆژانە ۳ کاتژمێر وانە خوێندراوە ، لە هەر خولێکدا ۳ باشترین بەشداربوو دەستنیشانکراون کە ژمارەیان ۱۲ بەژداربوو بووە و خولێکی تایبەت بە چۆنیەتی دەستپێکردنی بزنسی خۆیان بۆ کراوەتەوە. سەبارەت بە سودمەند بوونی زانکۆ وتی: زانکۆ لایەنی مادی و مەعنەوی لە پرۆژەكە سودمەند بووە.

    خوبەیب نادر بەرپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای ڕوانگە ، لای خۆیەوە سوپاسی زانکۆی هەڵەبجە و سەرۆکی زانکۆ و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کرد کە لە ڕێگەی CDC زانکۆ هەڵەبجە هاوکاری تەواوی دەزگای ڕوانگە بوون لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە لە زانكۆ و پارێزگای هەڵەبجەدا ، بەدابینکردنی تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندن ، ڕایگەیاند بە دڵنیاییەوە ئەگەر هاوکاری ئەرێنی زانکۆ نەبوایە ئاسان نەدەبوو ئەم پرۆژەیە بەو هێزە و سەرکەوتنە ایجابیە لە هەڵەبجەدا جێبەجێبکرێت ، هەروەك سوپاسی هەریەك لە پارێزگار و سەنتەری JCC و تەواوی دام و دەزگاکانی هەڵەبجەی كرد کە بەتەواوی ئاسانکاری و هاوکاریان کردووە لە جێبەجێکردنی پرۆژە لە هەڵەبجە . سەبارەت بە داتای بەشداربوانی خولەكان ، بەرپرسی ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای ڕوانگە بە وێب سایتی زانكۆی هەلەبجەی ڕاگەیاند ” سودمەندانی پڕۆژەی پڕۆگرامی قودرە ۲۳۳ گەنج بوون لەهەردوو ڕەگەز تەمەنیان لە نێوان ۱۸ بۆ ۳٥ ساڵدا بوو ، كە ۷٥ بەشداربوو لە سودمەندانب پرۆژەكان لە زانکۆ بوون ، لەو ژمارەیەش ٦٤ یان خوێندکار و ۱۱ یان کارمەندی زانکۆ بوون . وتیشی هەشت ڕاهێنەر لە ڕاهێنەرانی پرۆگرام لە مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە بوون ، حەوت یاریدەدەری ڕاهێنەران کارمەندانی زانکۆ بوون ، بەشداری کردنی فێرخواز لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕم بووە بە شێوەی ئۆنلاین ، سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە لە زانکۆ م. خوبەیب ڕایگەیاند گرنگە بە لامانەوە ئەم توانایە لە زانکۆدا جێبەجێبکرێت ، چونکە ، پێمان خۆشە ئەو جۆرە چالاکیانە ،لەگەڵ دەزگایەکی گشتی یان حکومی بکرێت ، سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکی دیکە لەگەڵ زانکۆ ڕایگەیاند لەبەرنامەماندا هەیە لەگەڵ بەشی کارگێڕی زانکۆ بەهاوکاری ڕێكخراوی CDO، دەزگای ڕوانگە پرۆژەی چاندنی ۳۰۰ نەمام لە زانکۆ جێبەجێ بکات لە نزیکترین کاتدا.

    م. فریدوون والی سەرۆک بەشی فیزیا لە زانکۆی هەڵەبجە و یەکێک لە ڕاهێنەرانی پڕۆگرام ی قودرە ئاماژەی بەوەدا کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بۆ هەڵەبجە زۆرگرنگە چونکە دەستی هەلی کار لەم ناوچەدا کەمە و کردنەوی خول و وانەی پراکتیکی و پیشەی زۆر کەم دەکرێتەوە بۆیە گەنجان و دەرچوانی هەڵەبجە لە دوای تەواوکردنی خوێندن بە خێرای ئیشیان دەست ناکەوێت ئەم جۆرە خولانە زۆر پێویستن و شارەزایان دەکات بەکۆمەڵێک پیشە و کار . سەبارەت بە ئاستی بەشداربوان ڕایگەیاند کە بەشداربوان ئاستێکی زۆر باشیان هەبووە و حەز و توانیایان هەبووە بۆ خولەکە ئەمەش هۆکاری سەرکەوتنی خولەکان بوو .

   لای خۆیانەوە بەشداربوانی پرۆژەکە بە گرنگییەوە باس لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە دەکەن بەوەی ئەم جۆرە خولانە خولێکی تازەن و چەند بابەتێکی نوێی و پێویست لە خۆدەگرن کە لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا پێویستین ، باس لە فێربوونی چەندین بنەماو تەکنیکی نوێ دەکەن بۆ دەستپێکردن بە بزنس و کاری خۆیان ، هۆکاری سەرکەوتنی خولەکانیش بۆ بەتوانایی مامۆستاکان گونجاوی شوێن دەگەڕێننەوە. سوپاسی هەریەك لە زانكۆی هەڵەبجە و ئۆفیسی هەڵەبجەی دەزگای ڕوانگە كرد سەبارەت بە كردنەوەی ئە خولانە بۆ خوێندكاران وهیوایان خواست كە بەردەوامی بەو چەشنە پرۆژانە بدرێت.

  ناوی خولەکان

1.solar power 1 ڕاهێنەر فریدوون والی
2.mobile application 1 ڕاهێنەر جیهاد عینایەت

3. social media management 1 ڕاهێنەر ئەیوب عثمان
4. graphic design ڕاهێنەر بەرهەم عمر
5. web development ڕاهێنەر کاروان مهدی
6. digital marketing and marketing & sales 1 ڕاهێنەر ئارام محمد
7.solar power 2 ڕاهێنەر فریدوون والی
8. mobile application 2 ڕاهێنەر جیهاد عینایەت
9. social media management 2 ڕاهێنەر ایوب عثمان
10. Motion Graphic ڕاهێنەر بەرهەم عمر
11. Adobe XD Course ڕاهێنەر ڕزگار طیب
12. digital marketing and marketing & sales 2 ڕاهێنەر ڕزگار طیب

    جێی ئاماژەیە كە پڕۆگرامی قودرە پڕۆگرامێکی ڕێکخراوی GIZ ی ئەڵمانییە و دەزگای ڕوانگە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات ، یەکێتی ئەوروپا لە ژێرناونیشانی (پڕۆگرامی مەدەنی) پشتگیری دارایی دەکات ، ژمارەی کۆی خولەکان لە هەرێمی کوردستان ٦۱ خول و ۱٦ خولی دەستپێکردنی بازرگانی بچوکە ، لە کۆی ئەم ژمارەیە ۱۲ خولیان لە هەڵەبجە کراونەتەوە لەگەڵ ۳ خولی دەستپێکردنی بازرگانی بچوک.

 

 

 

dav
smartcapture
smartcapture
smartcapture
smartcapture
smartcapture
smartcapture
smartcapture

Sharing is caring!