ڕێکخراوی ئایرێکس، کە ڕێکخراوێکی ئەمریکی قازانج نەوسیتە، لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢/٥/٢٠١٩ لە ئوتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی ھەستا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ (سێنتەری گەشەپێدانی بۆ کار) ی سەرجەم زانکۆ حکومیەکانی کوردستان.
گۆران عمرمصطفی وەک نوێنەری زانکۆی ھەڵەبجە و بەڕێوەبەری سێنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە وێرکشۆپەکەدا ئامادەبوو.
وێرکشۆپەکە بەشی دووەمی زنجیرەیەک وێرکشۆپە کە تایبەتن بە پڕۆگرامی ڕاھێنانی تواناکان و ئەنجامدانی ئەو ڕاھێنانە بە شێوازێکی سەرکەوتووانە.
پڕۆگرامی ڕاھێنانی تواناکان تایبەتە بە خوێندکارانی قۆناغی سێی سەرجەم بەشەکانی زانکۆکان کە تیایدا لە پشووی ھاویندا بەشێوەی خۆبەخشانە و بەمەبەستی وەرگرتنی ئەزموون لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کاردەکەن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە ١٠٠ کاتژمێر.
