ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2019/5/2 كۆلێژی زانستهمرۆڤایهتیهكانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كۆنفرانسێكی زانستیی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر دروشمی (زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان بنچینه‌ی گۆڕانكاری و داهێنانن له كۆمه‌ڵگه‌دا) ئه‌نجامدا.
به‌شی یه‌كه‌می كۆنفڕانسه‌كه له‌كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. تحسین عبدالكریم زه‌نگنه سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكاران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان و ده‌یان توێژه‌ری ناوخۆیی وبیانی له هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌سپێكی كۆنفرانسه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان و خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد . پاشان وتاری سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفڕانس له‌لایه‌ن پ.ی.د. تحسین عبدالكریم زهنگنهوه پێشكه‌ش كرا . له وته‌یه‌كدا پاش به‌خیر هێنانی ئاماده‌بوان ، سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پشتیوان و هاوكاری زانكۆ بوون له دابین كردنی پێداویستیه كارگێڕی و زانستیه‌كاندا ، ئاماژه‌شی به‌سه‌رجه‌م ئه‌و كار و چالاكی و به‌ره‌و پێش چونانه‌ی زانكۆ كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌كردن و فراوانبونی زانكۆ ئه‌نجام دراون. هاوكات سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كۆمپانیایانه كرد هاوكاری زانكۆ بوون به پێشكه‌شكردنی پشتیوانیه دارایی و مهعنهویكانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی زانكۆ.
پاشان وتاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس له‌لایه‌ن پ.ی.د. نه‌ریمان عبدالله علی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس خوێندرایه‌وه. سه‌رۆكی لیژنه سوپاسی ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌م لیژنهڕێكخهرهكانی كۆنفڕانسهكهكرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا لێبڕاوانه سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه زانستیی و كارگێڕیهكانیان كردوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسه‌كه. ئاماژه‌ی به ئامانجه‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكیه زانستیهنێودهوڵهتیه كرد كه خۆی له به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانستی و مه‌عریفیی هه‌ڵه‌بجه‌یه له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ چه‌ق و پێگه‌ی زانستی و فه‌رهه‌نگیی.
دواتر فیلمێكی دیكیۆمێنتاری سه‌باره‌ت به بونیاد و گه‌شه‌كردنه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش كرا.
ته‌وه‌رێكی به‌شی یه‌كه‌می كۆنفڕاسهكه پێشكه‌ش كردنی پانێڵێكی زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی بوو كه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پ.ی.د هاشم عمر احمد . وه هه‌ریه‌ك له به‌رێزان پ.د. مجید خضر أحمد به بابه‌تی (تقییم موجبات العدالة الانتقالیة فی العراق – حلبجة نموذجا) ، پ.ی.د. عدنان عبدالقادر كامل به بابه‌تی (ڕۆلێ ڕاگه‌یاندن له دروست كردنی ڕۆشنبیریی ژینگه‌یی-بونیاد و جێبه‌جێكردن) ، د. ئیسماعیل محمودی به بابه‌تی (كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له ڕوانگه‌ی شه‌ره‌فخانی مێژوونوسهوه) ، و م.ی تحسین حمه‌سعید شمس ا‌لدین به بابه‌تی (ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له تیرۆیهی امارتیاسین ) وه‌ك به‌شداربوانی پانێڵ توێژینه‌وه‌كانیان بۆ ئاماده‌بوان خوێندنه‌وه.
به گفتوگۆی ئاماده‌بووان به‌شی یه‌كه‌می كۆنفڕانسه‌كه له هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی كۆتایی پێهات .
بڕیاره كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ به‌شی دوه‌می كۆنفڕانسه‌كه له هۆڵه‌كانی كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان به پێشكه‌ش كردنی توێژینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م توێژه‌ره به‌شداربوه‌كانی كۆنفڕانس ده‌ست پێ بكاته‌وه و به چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری كۆتایی به كۆنفڕانسه‌كه ده‌هێندرێت.