خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە پلەی یەکەم و دووەم بەدەست دەهێنن

خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بەشی کۆمپیوتەر و فیزیا توانیان پلەی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی پرۆگرامسازی لە ڤیستیڤاڵی زانکۆی سلێمانی بەشی ئەندازیاری.

خوێندکارانی کۆلێژی زانست بە ٤ پرۆجێکت بەشداریان کرد کە دووان لەو پرۆجێکتتانە پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا و بوونە براوەی خەڵاتەکان.

خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر بە خاوەن پلەی یەکەم پرۆژەی :
Design and Implementation of Advance Health Insurance system

خوێندکاران :
ڕاستی جەمال محمد
ئاکار محمد
بیلال قادر

هەروها پرۆژەی دووەم:
لەلایەن خوێندکار بەشی فیزیا (ئالان محی الدین) بە پرۆژەی بەڕێوەبردنی سیستەمی زانکۆ توانی پلەی دووەم بەدەست بێنێت.

Sharing is caring!