زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌نجامده‌دات

به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆ له‌ژێرناونیشانی “زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان بنچینه‌ی گۆرانكاری و داهێنانن له‌ كۆمه‌ڵگادا” كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌دات.

وابڕیاره‌ كاتژمێر10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌، رێكه‌وتی 2_5_2019 كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند توێژه‌ریكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌ هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی بكرێت.

 

Sharing is caring!