دكتۆر له‌تیف ره‌شید هه‌زار كتێب پێشكه‌ش به‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشەممە،رێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/٢٥ دكتۆر له‌تیف ره‌شید سیاسه‌تمه‌دارو وه‌زیری پێشوتری سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی عێراق به‌یاوه‌ری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و وه‌ڤدێك سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ دكتۆر له‌تیف ره‌شیدو وه‌ڤدی هاوڕێی له‌لایه‌ن پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ سه‌رۆكی زانكۆوه‌ پێشوازیان لێكرا.

ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی د.له‌تیف ره‌شید بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداریكردنی بوو له‌ كه‌مپینی  (٣١هەزار كتێب بۆ ڕۆحی ٥هەزار شەهید) و هه‌زار كتێبی پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌كرد.

 

Sharing is caring!