زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كتێبه‌وه‌ چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌نجامدا

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە،رێككه‌وتی ٢٠١٩/٤/٢٥ لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندیی زانكۆی هەڵەبجە، چەند چالاكییەكی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی كتێب و خوێندنەوە ئەنجام درا، چالاكییەكانیش بریتی بوون لە ڕاگەیاندنی كۆتایی كەمپینی كتێب، دوو كۆڕ و ناساندنی كتێبێكی نوێ.

له‌ ده‌ستپێكی چالاكیه‌كاندا پرێس كۆنفڕانسێك بۆ پ. ی. د. تەحسین عەبدولكەریم زەنگنە، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و م. یاسین عومەر، سەرپەرشتیاری كەمپینی (٣١هەزار كتێب بۆ ڕۆحی ٥هەزار شەهید)، ئه‌نجامدرا كه‌ مه‌به‌ست له‌ ڕاگەیاندنی ئەنجامی كەمپینی ناوبراو كە زیاتر لە دوو مانگە درێژەی هەیە و لە ڕێیەوە هەزاران كتێب بۆ كتێبخانەكانی زانكۆی هەڵەبجە كۆكرابونەتەوە.

دواتر دوو كۆڕ بۆ بەڕێزان مامۆستا شێرزاد حەسەن و ئاوات ئەحمەد سوڵتان ئه‌نجامدرا،كه‌ كۆڕەكەی م. شێرزاد بە ناونیشانی ”ئەدەب وەكو فریادرەسی هەموومان”، كۆڕەكەی ئاوات ئەحمەد سوڵتان ”ئێتیكەكانی خوێندنەوە”بوو.

دواتریش، ڕانانێك بۆ كتێبێكی شیعریی نەشمیل عەلی بەرزنجی بە ناونیشانی ”كە بیر لە پەتاتە دەكەمەوە، بیر لە چی دەكەمەوە” ڕێكخراو كتێبەكە لە لایەن نووسەرەوە بۆ خوێنەران واژۆ كرا..

 

Sharing is caring!