زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆرێكی بۆ نوسه‌ری گه‌وره‌ی كورد شێرزاد حسن ئه‌نجامدا

هەموو ساڵێك و لە ڕۆژی 23/4 ڕۆژی جیهانیی كتێبە كە لە لایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە دەستنیشان كراوە، لەو ڕۆژە و ڕۆژانی دواتردا چەندین چالاكیی پەیوەست بە كتێب و هاندانی خوێندنەوە و پەرەدان بە كولتووری كتیبسازیی و خوێندنەوە بەڕێوە دەچن.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە،رێككه‌وتی ٢٠١٩/٤/٢٥ لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندیی زانكۆی هەڵەبجە، لە كەمپی زانكۆ لە عەبابەیلێ، چەند چالاكییەكی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی كتێب و خوێندنەوە ئەنجامدا، چالاكییەكانیش بریتیین لە ڕاگەیاندنی كۆتایی كەمپینی كتێب، دوو كۆڕ و ناساندنی كتێبێكی نوێ به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌ مه‌زنه‌وه‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌نجامدا،كه‌ یه‌كێك له‌ چالاكیه‌كان كۆرێكی ئه‌ده‌بی و معریفی بوو بۆ نوسه‌رو رۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد شێرزاد حسن.

كۆڕەكەی م.شێرزاد بە ناونیشانی ”ئەدەب وەكو فریادرەسی هەموومان” و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شێك له‌مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ پێشكه‌شكرا.

 

Sharing is caring!