ئاگاداریەک بۆ مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجـە

سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجـە ئاگادار دەکەین کە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا Bologna process سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی زانکۆی چەرموو هەڵدەستن بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک ، بۆیە پێویستە سەرجەم مامۆستایانی زانکۆ بەشدار بن لەو وۆرکشۆپەدا، بەتایبەت مامۆستایانی بەشەکانی (کۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی و زمانی کوردی) لەبەر ئەوەی ئەم بەشانە لە ساڵی ئایندەدا جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لەبەرنامەیاندا دەبێت.

ڕۆژ و بەروار :پێنج شەممە ۲۰۱۹/٤/۲٥

کات: ۱۱:۳۰ پێش نیوەڕۆ

شوێن: هۆڵی سیمیناراتی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان

فەرمانگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

۲۰۱۹/٤/۲۳

Sharing is caring!