زانکۆی هەڵەبجە خوێندکاران بە دۆزینەوەی هەلی کار ئاشنا دەکات

بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بۆ دۆزینەوەی هەلی کار ، سەنتەری کار بۆ گەشەپێدان لە زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۰۱۹/٤/۱۸ لە هۆڵی CDCی زانکۆی هەڵەبجـە وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (چۆن خوێندکاران هەلی کار بدۆزنەوە) ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەنتەری کار بۆ گەشەپێدان لە زانکۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبـجە بەڕێوەچوو. تیایدا خوێندکاران بە شێوەی سەردەمیانە و ئەکادیمیانە بە دیارترین میکانیزمەکانی دۆزینەوەهەلی کار لە دەرەوەی دامەزراوەی زانکۆ ئاشنا کران.

وانە و ڕاهێنانەکان لەلایەن ڕاهێنەر م. جمال هەڵەبجـەیی وترانەوە . لای خۆیانەوە خوێندکاران ئەنجامدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانەیان بە جێی بایەخ وەسف کرد ، و ئاماژەیان بەوە کرد کە گرنگە زانکۆکان  هاوتەریب بە پرۆسەی زانستخوازیی خوێندکاران بە سێکتەرە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان ئاشنا بکەن.

 

dav

 

 

Sharing is caring!