كۆلێژی په‌روه‌رده‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێكه‌وتی 25_3_2019 بڕیاری دا كه‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور بكاته‌وه‌.

كۆلێژه‌كه‌ هه‌ردوو به‌شی زمانی كوردی و به‌شی باخچه‌ی منداڵان له‌خۆ ده‌گرێت و كردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی ئه‌مساڵی خوێندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌دا بووه‌.

به‌پێویستی ده‌زانین سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و محمودی حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و پ.ی.د.تحسین عبدالكریم زه‌نگنه‌ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ زانستی و به‌رپرسه‌ حزبی و حكومیه‌ خه‌مخۆرانه‌ بكه‌ین كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژه‌و وه‌ك پێداویستیه‌كی زانستی گرنگ هه‌وڵیان دا له‌ قه‌زای شاره‌زوور بكرێته‌وه‌.

كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژه‌ یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌پێشتر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دابوو.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ به‌پێی مه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی پاڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی خوێندن له‌م كۆلێژه‌دا به‌پێی سیسته‌می (پۆڵۆنیا) ده‌بێت كه‌ بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو په‌یره‌و ده‌كرێت.

 

راگه‌یاندنی به‌شی زمانی كوردی

25_3_2019

Sharing is caring!