پاش ئه‌نجام دانی چه‌ندین چالاكی زانستی و وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری ، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به پانێڵی زانستی (هه‌ڵه‌بجه و ژیار ، جینۆساید و قه‌ره‌بوو) كۆتایی به چالاكیه‌كانی له مه‌راسیمی سی ویه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌هێنێت
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2019/3/17 كاتژمیر 4:00 عه‌سر له هۆڵی د.مسته‌فا زه‌ڵمی ، به ئاماده‌بوونی به‌رێز مه‌لا به‌ختیار و م.ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و پ.ی.د. تحسین عبدالكریم زه‌نگنه سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری زانكۆ و كه‌س وكاری شه‌هیدان و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پانێڵی (هه‌ڵه‌بجه و ژیار ، جینۆساید وقه‌ره‌بوو) ئه‌نجامدا.
پانێڵه‌كه له‌لایه‌ن م. ئاكۆ محمده‌وه پێشكه‌ش كرا و هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (د.ناجح گوڵپی به‌بابه‌تی (پانۆرامای كیمیابارانی كوردستان) ، د. فه‌ره‌یدوون مورادی به بابه‌تی (كاریگه‌ری ته‌ندروستیی كیمیاباران له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه) ، د.ئیبراهیم جاف بابه‌تی (چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دۆخی پاش كاره‌ساتی جینۆساید)، د.محمد بكر كریم به بابه‌تی (هه‌ڵه‌بجه پایه‌ی ژیاریی و هێزی ڕووناكی به‌خشه) و هه‌ژار هۆشیار به بابه‌تی(قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تاوانی جینۆساید) به‌شداریان تیداكرد و بابه‌ته‌كانیان به وردی بۆ ئاماده‌بوان خسته ڕوو.
به گفتوگۆی ئاماده‌بوان كۆتایی به پانێڵه‌كه هات و به كۆتایی هاتنی ئه‌م پانێڵه كار و چالاكیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ سی ویه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه كۆتاییان هات كه بریتیی بوون له (هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه ) ، (هاوبه‌ش بوون له به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمی سی و یه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه) ، (ئه‌نجامدانی ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی) ، (شانۆگه‌ری ناسنامه نادیاره‌كان) ،(3 پانێڵی زانستیی) (كۆنسێرتێكی لاواندنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه)






