چالاكیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ڕۆژی سی ویه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه‌

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سی ویه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌وراماندا ئه‌م چالاكیه‌ ئه‌كادیمی و وه‌رزشی و هونه‌ریانه‌ ئه‌نجام ده‌دات :

  1. هه‌ڵمه‌تی سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید
  2. پانێڵی (جینۆساید ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ، قه‌ره‌بوو) ڕۆژی 2019/3/16  كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پ.د.مسته‌فا زه‌ڵمی
  3. ئه‌نجامدانی ماراسۆنێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هه‌ماهه‌نگی ڕێکخراوی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە  به‌ سپۆنسه‌ری كه‌ناڵی K24، لە بەرواری ۲۰۱۹/۳/۱۷ کاتژمێر ۱۰ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ هەردوو ڕەگەز و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە درێژای 5000 مەتر کە گوزارشتە وەک ڕێزو وەفایەک بۆ 5000 قوربانی جینۆسایدی هەڵەبجە.
  4. شانۆگه‌ری (ناسنامه‌ نادیاره‌كان) له‌ لایه‌ن تیپی شانۆیی خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ . ڕۆژی 2019/3/17  كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پ.د.مسته‌فا زه‌ڵمی
  5. پانێڵی زانستیی (هه‌ڵه‌بجه‌ و كیمیاییباران ، ئایدۆلۆژیه‌تی به‌عس)  ڕۆژی 2019/3/17  كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پ.د.مسته‌فا زه‌ڵمی
  6. پانێڵی زانستیی (هه‌ڵه‌بجه‌ و ژیار ، جینۆساید و قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌) ڕۆژی 2019/3/17  كاتژمێر 4:30 ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی پ.د.مسته‌فا زه‌ڵمی

 

Sharing is caring!