فاروقی مه‌لا مسته‌فا ده‌بێته‌ پاڵپشت بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

فاروقی مه‌لا مسه‌فا، سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیدانه‌ گه‌وره‌كانی به‌ڵێنی دا ببێته‌ یه‌كێك له‌ پاڵپشته‌ گه‌وره‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌.

رۆژی سێشەممە، رێكەوتی ٢٠١٩/٢/١٢ لە ئۆفیسی تایبەتی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە شاری سلێمانی، فاروق مەلا مستەفا پێشوازیی كرد له‌ پ.ی.د. تەحسین عەبدولكەریم زەنگنە سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ دیدارێكی به‌رهه‌مدارو دۆستانه‌دا،سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق تاوتوێی چەندین پرسی ئەكادیمی و زانستی و شارستانییان كرد و پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆكان و كەرتی تایبەت باس كران و جەخت لە توندوتۆڵتركردنی ئەو پەیوەندییانە كرا بە جۆرێك كە لە خزمەتی هەردوو لا و سەرەنجام لە خزمەتی كۆمەڵگەدا بێت.

له‌ دیداره‌كه‌دا فاروق مەلا مستەفا، وەك وەفایەك بۆ شاری هەڵەبجە و قوربانیدانە گەورەكانی بەڵێنی دا ببێتە یەكێك لە پاڵپشتەكانی زانكۆی هەڵەبجە و له‌سه‌ره‌تای پاڵپشتیه‌كانیشیدا بڕیاری دا بەشدارییەكی گەورە لە دروستكردن و تەواوكردنی ژێرخانی زانكۆكەدا بكات.

‎لە كۆتایی دیداره‌كه‌دا سەرۆكی زانكۆ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و دۆستایەتی زانكۆی هەڵەبجەی پێشكەشی  فاروق مەلا مستەفا كرد،و بە ناوی هەموو ستافی زانكۆی هەڵەبجەوە سوپاسی كرد و دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكە بكەنە پێشەنگی زانكۆكانی كوردستان و ناوچەكه‌.

 

Sharing is caring!