له هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ۳۱۰۰۰ کتێب بۆ ڕۆحی ٥۰۰۰ شەهیددا كه زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكردووه توانراوه له ۱۰ رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی ۲۰۰۰۰ بیست هه‌زار كتێب كۆبكاته‌وه.
پ.ی.د.ادریس كه‌ریم یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی كه هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی كتێب كۆكردنه‌وه‌یه ئاشكرایكرد كه توانراوه له ۱۰ رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی ۲۰۰۰۰ بیست هه‌زار كتێب كۆبكه‌نه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وتی”به‌هه‌وڵی كه‌سانی دڵسۆز‌و سه‌رۆكی زانكۆ‌و مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆكه‌مان توانیومانه به‌و رێژه‌یه كتێب كۆبكه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و ده‌مانه‌وێ به‌هه‌زاران كتێبی دیكه بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كۆبكه‌ینه‌وه”
ادریس كه‌ریم وتیشی”كتێبه‌كان به‌گشتی له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه و ده‌هێنرێنه كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ “
لای خۆیه‌وه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د.ادریس كه‌ریم سوپاسی ئه‌و كه‌س و ده‌زگای راگه‌یاندن و لایه‌نانه‌ی كرد كه به‌ده‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه هاتوون و هاوكاریان كردوون .
جێی وه‌بیرخستنه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی یادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌دا زانكۆی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه‌ی له‌ژێر ناوی (سی و یه‌ك هه‌زار كتێب بۆ ڕۆحی پێنج هه‌زار شه‌هید) ڕاده‌گه‌یاند و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مامۆستای زانكۆ‌و وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كتێب كۆكردنه‌وه یاسین عمر ئیبراهیم ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو وتی” زانكۆی هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له زانكۆ نوێیه‌كانی كوردستان و به‌هۆی دروستبونی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌توانراوه كتێب و سه‌رچاوه‌ی زانستی پێویست بۆ زانكۆ دابین بكرێت،و له ئێستادا كتێبخانه‌ی زانكۆ پێویستی به كتێبه،بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وی كوردستان هه‌ندێك له پێویستیی كتێبخانه‌كانی زانكۆ پڕ بكه‌ینه‌وه “.
