كچه خوێندكارێكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ٥۰ كتێب ده‌به‌خشێت به كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ .
له‌گه‌ڵ ده‌ستپیكردنی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ۳۱۰۰۰ کتێب بۆ ڕۆحی ٥۰۰۰ شەهید سنور ئیبراهیم كه‌ریم ،خوێندكاری قۆناغی چواره‌می به‌شی مێژوو له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ٥۰ كتێب ده‌به‌خشێت به كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆكه.
سنور ئیبراهیم ده‌ڵێت”بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییی كتێبخانه‌ی زانكۆ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سه‌رچاوه‌ی زانستی و مه‌عریفی بڕیارمدا كتێبه‌كانم ببه‌خشمه زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و داوا له‌خوێندكاران و خوێنه‌ران و نوسه‌ران ده‌كه‌م هاوكاری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن ”
له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كانه‌وه ئه‌و حوێندكاره وتی”زۆربه‌ی كتێبه‌كان مێژووی و وه‌رزشی و ته‌ندروستین “
