رۆژی یەک شەممە رێكه‌وتی ١٠/٢/٢٠١٩ لیژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە پلانەکانی وەزارەت بۆ وه‌رگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی داهاتوو كۆبویه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه مه‌به‌ست لێی خستنه‌رووی چه‌ند ته‌وه‌رێك بوو سه‌باره‌ت به پلانی وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن.
ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا بریتیبون له :
١- به‌كارهێنانی یه‌ك پۆرتاڵ بۆ وه‌رگرتنی قوتابی /خوێندكار له زانكۆی حكومی و زانكۆ تایبه‌ته‌كان.
٢_په‌یره‌وكردنی سیسته‌می كریدت بۆ سه‌رجه‌م كۆلێژ‌و به‌شه‌كان.
٣_تاوتوێكردنی بابه‌تی وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به خولی یه‌كه‌م و دووه‌م.
٤.به‌رده‌وام بوون یاخود نه‌بونی خوێندنی ئێواران.
